Full name: Mustafa Raza Mustafa Mohammad
Gender: Male
Phone Number: 07717564322
Certificate type : PhD , in : زمانی كوردیی ,in :عێراق
Academic title: Lecturer
College: Education
Department: Kurdish Language
Date of starting teaching: 2009-10-17
Number of years experience: 10
Administration Position: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رێتیی خوێندنی باڵا , from :سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ
Working type of Charmo University: Fulltime
Date of birthday: 1987-07-01

Teaching Philosophy: دیدو تێڕوانینى ئێمەو فەلسەفەى ئێمە بۆ پرۆسەى خوێندن، ئەوەیە کە دەمانەوێت لە ڕێگەى بەرزترین ناوەندى مەعریفيى وڵاتەوە، کە ئەویش زانکۆیە خزمەت بە کایە جیاوازەکانى نێو کۆمەڵى کوردەواریى بکەین، دیارە ئەمەش بە هێنانە ئاراو هەوڵدان بۆ دروستکردنى کەشێکى ئارام و زانستیی گونجاو دەبێت، بێگومان کارکردن بۆ هێنانەئاراى کەشی زانستیی و گۆشکردنى خوێندکار بە خۆشویستنى زانست و گەڕان بەدواى زانستدا پێویستى بە هەوڵ و کۆششی بێوچانى مامۆستاو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى ئەم بوارەوە هەیە، بۆهێنانەدى ئەم دۆخەش تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی ناوەندە مەعریفى و ئەکادیمییەکان و دەستخستنەسەر کێشە وردو درشتەکانى نێو بوارە جیاوازەکانى کۆمەڵى کوردەواریى و خستنەژێر هاوێنەو وردبینى توێژینەوەو گەڕان و لێکۆڵینەوەى زانستى و ئەکادیمییەوە دەبێت. هاوکات هەوڵدانمان بۆ هێنانەدى سەربەخۆیی زانستیی و دروستکردنى کادرى پسپۆڕو شارەزا بە پێى پسپۆڕییە جیاوازەکان، ئەمانە هەموو بەشێکن لە خەروارى ئەو هەوڵانەى، کە لە پێناوى فەلسەفەیەکى زانستیی مۆدێرن و وڵاتێکى پێشکەوتوو، تاکێکى هۆشیارو پڕچەک بە کەرەسەى زانستیی پێویستە بدرێت. فەلسەفەى تایبەتیشمان بریتییە لە هەرچى زیاترى خزمەتکردنى زمانى کورديى و زارە جیاوازەکانى و شیکردنەوەى لایەنە پەنهان و نادیارەکانى و بەکارهێنانى تیۆرە نوێیە سەردەمییەکان و بەراوردکردنیان بە زمانە زیندووەکانى جیهان و بەهێزکردنى هێزو پێزى زمانەکەم لەڕێگەى کنەوپشکنینى سەرجەم ئاستەکانيى و خستنەڕووى ئەنجامە بەدەستهاتووەکان، تا لە کۆتاییدا خزمەتکردنى زمانەکەم ببێتە دەلاقەیەک بۆ خزمەتکردنى وڵاتەکەم و نەتەوەکەم و مێژوو و کلتورەکەمان.